به‌رگری شارستانی هه‌ولێر: هیچ حاڵه‌تێكی سووتان له عه‌نكاوه تۆمار نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و له په‌یج و ژماره‌یه‌ك ئه‌كاونتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاگركه‌وتنه‌وه بڵاوكرانه‌وه و ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، گوایه یانه‌یه‌كی شه‌وانه له عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێر سووتاوه.
له‌و باره‌یه‌وه، كوردستان24 په‌یوه‌ندی كرد، به هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر و ناوبراو ره‌تیكرده‌وه، هیچ حاڵه‌تێكی سووتان روویدابێت.
هاوكات به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ کەسێک پەیوەندی بە ئێمەوە نەکردووە و هیچ تیمێکمان دەرنەچوون لە شوێنی خۆیان بۆ رووداوێکی هاوشێوە.