له به‌ریتانیا هاوشێوه‌ی مایكل جاكسۆن ده‌ركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی به‌ریتانی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه تانه‌ی لێدراوه، گوایه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكارییه‌وه وایكردووه شێوه‌ی به ته‌واوه‌ته‌ی له گۆرانیبێژی ناوداری ئه‌مه‌ریكی "مایكل جاكسۆن" بچێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، فابیۆ جاكسۆن، گه‌نجێكی به‌ریتانییه و ته‌مه‌نی (28) ساڵه، هه‌رچه‌نده له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه تانه‌ی لێدراوه، كه له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه وایكردووه شێوه‌ی به گۆرانیبێژی كۆچكردووی ئه‌مه‌ریكی "مایكل جاكسۆن" بچێت، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه ره‌تی كردووه و ده‌ڵێت لێكچوونه‌كه سرووشتییه و هیچ ده‌ستكاریكردنێكی له رووخساری نه‌كردووه.
@theefabiojackson The wind was a paid actor 😅
♬ rock with biggie - veggibeats
فابیۆ ئێستا به هۆی ئه‌و لێكچوونه‌ی له‌گه‌ڵ "مایكل جاكسۆن" هه‌یه‌تی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ناوبانگێكی زۆری په‌یداكردووه، چه‌ندین ڤیدیۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له رووی جوڵه و جلوبه‌رگیشه‌وه لاسایی مایكل جاكسۆن ده‌كاته‌وه.
فابیۆ له ڤیدیۆكانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تیك تۆك، كه 1.7 ملیۆن بینه‌ری هه‌یه، هه‌ندێك وێنه‌ی منداڵیی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، رووخسارم هه‌ر له منداڵییه‌وه وابووه و ده‌ستكاریم نه‌كردووه.
@theefabiojackson The wind was in my favour
♬ Billie Jean - Michael Jackson
@theefabiojackson The moonwalk
♬ You Are Not Alone (Radio Edit) - Michael Jackson
@theefabiojackson Just grew up
♬ Lost Souls - lizok