له‌ گه‌رمیان ته‌قینه‌وه‌ی مین برینداربوونی هاووڵاتییه‌كی لێكه‌وته‌وه‌

"تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی (EOD) گەیشتنە شوێنی رووداوەكه‌"
كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ده‌زگای مینی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ده‌زگای مینی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

هاووڵاتییەکی تەمەن 14 ساڵ لە نزیك ناوەندی ناحیەی سەرقەڵا لە قەزای کفری بە رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار بوو و ئێستا باری تەندروستیی جێگیرە.

ده‌زگای مینی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار ده‌بێت.

ئه‌م ده‌زگایه‌ راشیگه‌یاند، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی گەرمیان، بە یاوەری سەرپەرشتیاری چالاکییەکان و تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی (EOD) گەیشتنە شوێنی رووداوەكه‌، لە ئەنجامی پشکنینی شوێنی رووداوەکە، توانرا دوو مینی دیکەی دژە کەسی پووچەڵ بکرێتەوە.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ی مینی پێدا ته‌قییه‌وه‌ / وێنه‌: كوردستان24
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی مینی پێدا ته‌قییه‌وه‌ / وێنه‌: كوردستان24