بۆریس جۆنسن: زێلێنسكی هاوشێوه‌ی چه‌رچڵه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌باره‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیاوه رایگه‌یاند، زێلێنسكی هاوشێوه‌ی ونستۆن چه‌رچڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆچكردووی به‌ریتانیایه، كه ویلایه‌ته‌كه‌ی له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌ڕێكرد.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، پێم وایه ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ میله‌ته‌كه‌ی.
جۆنسن له‌باره‌ی زێلێنسكی رایگه‌یاند: " چه‌رچڵ له‌باره‌ی خۆیه‌وه گوتوویه‌تی، ره‌نگه نه‌بین به شێر، به‌ڵام ده‌كرێت چانسی ئه‌وه‌مان هه‌بێت نه‌ڕه و هاواری شێر بین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا راشیگه‌یاند، گه‌لی ئۆكرانیا شێرن، زێلێنسكی ئیراده و توانای ئه‌و گه‌له‌یه.
هه‌روه‌ها جۆنسن گوتی: "به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی فشاری زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر رووسیا، رێگری له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا یه‌ده‌گی زێڕ به‌كار بهێنێت". ده‌شڵێت: "پوتن هێڵی سووری به‌زاندووه، ده‌بێت له دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێت".