"له دوای مۆندیالی قهتهر چیتر ئهم یاریزانانه نابیننهوه"
مۆندیالی ٢٠٢٢ـی قەتەر بۆ زۆرێک لە ئهستێره دیارەکانی دەبێتە دواین بەشداریکردنیان لە مۆندیال، دیاترینیان مێسی و رۆناڵدۆ و لۆکا مۆدریچ كه پێشبینی كراوه ببێته دواینجار بەشداری لە مۆندیال بكهن، بەیەکەوە ئەم سێ یاریزانە خاوەنی سێزدە نازناوی باڵۆندۆرن.
كۆتا مۆندیال بۆ لیۆنێل مێسی؟
مۆندیالی ٢٠٢٢ـی قەتەر رەنگە ببێتە پڕ یادگاریترین مۆندیال بۆ هەوادارانی تۆپی پێ و ئەستێترە گەورەکانی جیهان، لە مۆندیالی داهاتووی قەتەر خاوەنی ١٣ باڵۆندۆر بۆ دواینجار لە مۆندیال درێسی هەڵبژاردەکانیان دەپۆشن، لیۆنێل مێسی ئهستێرهی ئارجێنتینیا تەنیا ئامانجێک کە ههیبێت و پێی بگات بەدەستهێنانی جامی جیهانییە بۆ وڵاتەکەی، لیۆ ئەگەرچی دواینجار لەگەڵ تانگۆ بوونە پاڵەوانی کیشوەری ئەمریکای باشوور، بەڵام ئەستێرەی ئارجێنتینایهكه دەیەوێت لای هەوادارانی ئەم گومانە لابدات و بێ دوودڵی پێشی ماراداۆنی بخەنەوە، مێسی کە خاوەنی ٧ بالۆندۆرە، تەمەنی ٣٥ ساڵە، لە چوار ساڵی داهاتوو تەمەنی دەبێتە ٣٩ سآڵ و ئەستەمە بتوانێت تا ئەوکاتە لە یاریکردن بەردەوام بێت، بۆیە ئەمە کۆتا مۆندیال دەبێت کە لیۆ درێسی تانگۆ دەپۆشێت و کۆتا یادگاری ئەم ئەستێرەیە دەبێت لە جامی جیهانی.
دوای مۆندیالی 2022 چیتر كریستیانۆ له مۆندیال نابیننهوه
کریستیانۆ رۆناڵدۆ رکابەرە سەرسەختەکەی مێسی، کە خاوەنی ٥ باڵدۆندۆرە و زۆرترین ژمارەی ریکۆردەکانی بەناوەوەیە، دەیەوێت کۆتا یادگاری لە قەتەر تۆمار بکات و بهجۆرێك له مێژووی پۆرتوگال و جیهان بیر نەچێتەوە و نازاناوێکی مۆندیال ببەنەوە، کریس دووجار لە گەڵ پۆرتوگال نازناوی نەیشن لیگ و یۆرۆی بردووەتەوە. بەڵام ئامانجی ئەوەیە جیاوازییەکەی لەگەڵ مێسی رکابەری بکاتە بردنەوەی نازناوێکی جامی جیهانی، رۆناڵدۆ تەمەنی ٣٧ ساڵەو لە مۆندیالی داهاتوو تەمەنی دەبێتە ٤١ ساڵ بۆیە ئەمە بە دوایین بەشداریکردنی رۆناڵدۆ لە مۆندیال دادەنرێت، کە بەشداریکردنیشی لەم وەشانەی مۆندیال ریکۆردی زۆرترن بەشداریکردن لە ٥ مۆندیال بە ناوی خۆیەوە دەکات.
پیاوه مهزنهكهی كرواتیا ماڵئاوایی دهكات
لوکا مۆدریچی کرواتی و ئەستێرەی ریال مەدرید یەکێکی دیکە دەبێت لەم یاریزانانەی له دوای كۆتایی هاتنی جامی جیهانی قهتهر ماڵئاوایی له مۆندیال دهكات، مۆدریچ کە جارێک خەڵاتی باڵۆندۆریشی بردووەتەوە، لە مۆندیالی ٢٠١٨ەش توانی سەرکردایەتی هەڵبژارەکەی بکات تاوەکو گەیشتە یاری کۆتایی، تەمەنی ٣٧ ساڵە و دەرفەتی بۆ بەشداریکردنی لە مۆندیالی چوار ساڵی داهاتوو نامێنێت.
ئەگەر هاتوو سێرخیۆ رامۆس بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێت، بۆ رامۆسیش دەبێت دواین مۆندیال کە درێسی ماتادۆرەکان دەپۆشێت و لە مۆندیالی چوار ساڵی داهاتوو تەمەنی دەبێتە ٤٠ ساڵ.
هۆگۆ لۆرێسی کاپتنی فەرەنسا و گۆڵپارێزی تۆتێنهامیش تەمەنی ئێستا ٣٦ ساڵە، دواین مۆندیال دەبێت پارێزگاری لە درێسی کەڵەشێرەکان دەکات.
جگە لەمانەش هەریەکە لە کەریم بێنزیما و رۆبێرت لیڤاندۆفسکی، تەمەنیان ٣٣ ساڵە و لە مۆدنیالی داهاتوو ئەگەری بەشداری کردنیان کەم دەبێت و رەنگە ئەمە دواین مۆندیالی ئەم دوو ئەستێرەیەش بێت.