به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له به‌ندیخانه‌یه‌ك 20 كه‌س كوژران
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئیكوادۆر رایگه‌یاند، به‌هۆی ئاژاوه‌وه، له به‌ندیخانه‌یه‌كی باشووری وڵات، 20 كه‌س كوژران، به‌ڵام به‌ندیخانه‌كه كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، شه‌ڕ و ئاژاوه له‌ناو به‌ندیخانه‌ی "ئێل توری" كاتژمێری 1:30ی دره‌نگانی ئه‌مشه‌و ده‌ستیپێكردووه، هه‌رچه‌نده به‌ندیخانه‌كه به‌وه ناسراوه، كه پاسه‌وانییه‌كی توند ده‌كرێت، به‌ڵام چه‌ندین جاره ئاژاوه له‌و به‌ندیخانه‌یه درووست ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵین به‌ندیخانه‌كه‌مان كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی "گیرمۆ لاسۆ"، سه‌رۆكی ئیكوادۆر ئاشكرای كرد، به‌هۆی ئاژاوه و شه‌ڕی زیندانییه‌كان، 20 كه‌س كوژراون، ته‌رمه‌كانیان بۆ پزیشكی دادی له كوینكا گواستراوه‌ته‌وه.
پاتریسیو كاریۆ، وه‌زیری ناوخۆی ئیكوادۆر رایگه‌یاند، 800 پۆلیس بڵاوه‌ی پێكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌ندیخانه‌كه رێكبخه‌نه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، 5 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه جه‌سته‌یان شێوێنراوه و ناناسرێنه‌وه، 5 برینداریش له حاڵه‌تی مه‌ترسیدارن، بۆیه بۆ دڵنیابوون له هه‌ر توندوتیژییه‌ك، ته‌واوی به‌ندیخانه‌كه پشكنراوه.
گوتیشی: توندتیژییه‌كانی به‌ندیخانه‌كه به‌هۆی مافیاكانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌یه، رێكخراوێك هه‌یه، ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ره‌های به‌سه‌ر به‌ندیخانه‌كه‌دا هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك شانه یاخی ده‌بن، بۆیه توندوتیژی درووست ده‌بێت.
به‌ندیخانه‌ی "ئێل توری" به‌رده‌وام ئاژاوه و توندوتیژی تێدا رووده‌دات، له ساڵی 2021ـه‌وه تا ئێستا 320 كه‌س له‌و به‌ندیخانه‌یه كوژراون.
به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له به‌ندیخانه‌یه‌ك 20 كه‌س كوژران.. ته‌رمی 5 له كوژراوه‌كان ناناسرێنه‌وه pic.twitter.com/Hl0anm9jdk
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) April 4, 2022