سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ئاشكرای ده‌كات، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش به سه‌رۆكی وڵات كردووه، پێشبینیش ده‌كرێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ماكرۆن كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌م پۆسته دیاری بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، جان كاستیكس، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا بۆ رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "دوای كاتژمێرێك له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ماكرۆن، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌م پێشكشی كرد".
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا 24ـی نیسان / ئه‌پڕێڵی 2022 بۆ جاری دووه‌م به زۆرینه‌ی ره‌ها دووباره وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
سه‌رچاوه: AFP