440 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ژده پڕۆژه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر خه‌رج كرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی 440 ملیۆن دیناری ته‌رخان كردووه بۆ 18 پڕۆژه‌ی شاره‌وانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاردا هاتووه: ئەو گوژمەیە بە گوێرەی پلانی ساڵی 2022ی وه‌زاره‌ته‌كه و لەسەر رێژەی%15ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ته‌رخانكراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزاریانه ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانییه‌كانی: بەحركە، بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە، بەستۆرە، رزگاری، شاوێس، خەبات، شەمامك، كەورگۆسك، كەسنەزان، تەقتەق، مەلائۆمەر، پیرزین، رەواندز، پیرمام و شەقڵاوە.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، پڕۆژەكان هەمەجۆرن و بوارەكانی كێربستۆن و دروستكردن و تەواوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردنی كۆڵان و قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و چەند بابەتێكی دیكە دەگرێتەوە، بەهۆی ئەو پڕۆژانەوە ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە سنووری ئەو شارۆچكانە بەرزتر دەبێتەوە.