سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات

گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی گشتیی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لوکاس گەسەر، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لوکاس گەسەر، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گەسەر، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی سویسرای کرد بۆ هەوڵ و کارەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لوکاس گەسەر، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لوکاس گەسەر، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن
كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن
كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن

H.B