پوتن هه‌نگاوێكی دیكه له دژی ئه‌وروپا ده‌نێت
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا واژووی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاسا كرد، كه جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی دادگای ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له رووسیا ده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌و یاسایانه‌ی پوتن واژووی له‌سه‌ریان كردووه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، نابێت بڕیاره‌كانی دادگای ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له رووسیا جێبه‌جێبكرێن، كه دوای 15ی مارسی ئه‌مساڵ (ئه‌و ساته‌ی رووسیا داواكاریی كشانه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا پێشكه‌شكرد)، و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای ئه‌وروپا، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی مافی مرۆڤ ته‌نها به روبل و له رێگه‌ی هه‌ژماره‌كانی بانكه‌كانی رووسیاوه ده‌بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگا ئه‌وروپییه، له هه‌مان كاتدا نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی رووسیا ده‌توانێت تا 1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2023 قه‌ره‌بووی نه‌ختینه‌یی پێشكه‌ش به خاوه‌ن سكاڵا بكات.
ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ركراون، بنه‌مایه‌ك نین بۆ پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی له دادگاكانی رووسیا ده‌رده‌كرێن.
H.B