پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 4 تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، 4 كه‌سیان به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و 4 تۆمه‌تباره‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، تۆمه‌تباره‌كان له دوو ئافره‌ت و دوو پیاو پێكهاتوون.
هه‌روه‌ها گوتی: تۆمه‌تباره‌كان له گه‌ڕه‌كه‌ی باداوای شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراون و ته‌مه‌نیان له نێوان 53 بۆ 50 ساڵیدان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وێڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێك له مادده‌ی هۆشبه‌ری كریستاڵ، حه‌شیش و حه‌پی هۆشبه‌ر، ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی دیكه‌دا گیراوه.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون، هه‌م به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌رن و هه‌میش بازرگانی به‌و ماددانه‌وه ده‌كه‌ن.
H.B