له كۆبوونه‌وه‌ی ئیسته‌نبۆڵ رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا كرا
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: گفتوگۆكانی ئیسته‌نبۆڵ له نێوان (رووسیا، ئۆكرانیا و توركیا) بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی گه‌یشتنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا، كۆتاییهات.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه له نێوان پسپۆڕانی سه‌ربازی (رووسیا، ئۆكرانیا و توركیا) به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دوای سێ كاتژمێر به‌كۆتا هات و له‌سه‌ر رێڕه‌وی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا رێكه‌وتن كرا.
ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه بڕیاردرا هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ردوو لایه‌نی رووسیا و ئۆكرانیا دووباره له توركیا كۆببنه‌وه.
پێشتر ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، دانەوێڵەی عەمبارکراو لە کۆگاکانی وڵاتەی بۆ پاییزی ئەمساڵ، دەگاتە 70 تا 75 ملیۆن تۆن.
سەرۆکی ئۆکرانیا داوایكردبوو، رێگەیەك بۆ هەناردەکردنی ئەو دانەوێڵەیه بدۆزرێته‌وه، كه لە کۆگاکانی وڵاتەکەیدا هەڵگیراون.
هه‌روه‌ها سەرۆکی ئۆکرانیا، رووسیای بە رێگریکردن لە هەناردەکردنی دانەوێڵەی وڵاتەکەی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا تۆمەتباركرد.