ئۆکرانیا بە رێژەی لە سەدا 25 بەهای دراوەکەی دابەزاند

هۆکاری ئەو دابەزاندنە بۆ جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە
ئۆکرانیا
ئۆکرانیا

K24 - هەولێر:

بانکی ناوەندی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەهای دراوی نیشتمانیان کە ناوی هێرڤینایە بە رێژەی سەدا 25 بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزاند.

بانکی ناوەندی ئۆکرانیا هۆکاری ئەو دابەزاندنەشی بۆ جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ رووسیا گەڕاندەوە کە کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر ئابووری ئۆکرانیا.

هێرڤینا، دراوی نیشتمانیانی ئۆکرانیا
هێرڤینا، دراوی نیشتمانیانی ئۆکرانیا

بانکی ناوەندی ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو رێوشوێنانە توانای رکابەرایەتی لە نێو بەرهەمهێنەرە ناوخۆییەکان دروستدەکات و پاڵپشتی لە سەقامگیری وڵات لە دۆخی جەنگدا دەکات، گووتیشی بەهای دراوی ناوخۆ بەرامبەر دۆلارێ بۆ 36.25 ‌هێرڤینا دابەزی، لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی رابردووی دۆلارێک بە 29.25 هێرڤینا مامەڵەی پێوەدەکرا.