تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی یەپەگەی راگەیاند

"کەنداڵ ئەرمەنی لە شاری کۆبانێ بەرپرسی یەپەگە بووە"
به‌پرسێكی په‌كه‌كه‌ كوژرا
به‌پرسێكی په‌كه‌كه‌ كوژرا

K24 - هه‌ولێر:

دەزگای هەواڵگری تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆێکی تایبەتاندا، کەنداڵ ئەرمەنی بەرپرسی شاری کۆبانێی یەپەگە کوژراوە.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ی تەممووزی 2022، ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی رایگەیاند دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا، بەرپرسی شاری کۆبانێی یەپەگە، کە ناوی (شاهین تەکینتانغاچی)یە و بە کەنداڵ ئەرمەنی ناسراوە کوژراوە.

كه‌نداڵ ئه‌رمه‌نی

ئاماژە بەوەشدراوە، کە ئۆپه‌راسیۆنەکە دوای ئەوە بووە، کە توانیویانە حەشارگەی ئەو بەرپرسەی یەپەگە (یەکینەکانی پاراستنی گەل) ئاشکرا بکەن، بەڵام ئەوە باس نەکراوە، ئەو بەرپرسەی یەپەگە لە کوێ کراوەتە ئامانج و کەسانی دیکە بەرکەوتوون یان نا.

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردوە، ئەو بەرپرسەی یەپەگە پێشتر لە پارێزگاکانی (ئاگری، قەرس، وان، بینگۆل و بەدلیس) چالاکی بۆ پەکەکە ئەنجامداوە.

کەنداڵ ئەرمەنی یەکێک لە بەرپرسانی یەپەگە
کەنداڵ ئەرمەنی یەکێک لە بەرپرسانی یەپەگە