لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ عێراق 23 ملیۆن کیلۆگرام چای لە سریلانکا هاوردەکردووە

رێژەی هاوردەكردنی چا 46% بەرزبووەتەوە
كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌هێنانی چا له‌ سریلانكا.. ئه‌رشیڤ
كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌هێنانی چا له‌ سریلانكا.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

بە گوێرەی راپۆرتێکی پێگەی "island" عێراق یەکەم هاوردەکاری چای سریلانکایە، بە شێوەیەک رێژەی هاوردەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ سەدا 46 بەرزبووەتەوە و 23 ملیۆن و 500 هەزار تۆن چای هاوردەکردووە.

دوای عێراق هەریەکە لە ئیمارات، رووسیا، تورکیا و ئازەربایجان چایان لە سریلانکا هاوردەکردووە، بەڵام لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە هاوردەی ئەمه‌ریکا نەدراوە، لە بەرامبەردا ئێستا ئەمه‌ریکا بووەتە هاوردەکارێکی سەرەکی چا لە ئەرجەنتین.

مامەڵەکاران بۆ پێگەی "island" ئاشکرای کردووە، بەرهەمهێنانی چای سریلانکا لەمساڵدا کەمی کردووە، بەجۆرێک لەمساڵدا تاوەکو ئێستا 141.2 ملیۆن کیلۆگرام چا به‌رهه‌م هاتووه‌، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2021 بڕی 167 ملیۆن و 100 هەزار کیلۆگرام چایە بەرهەمهێندراوە.