پۆشاكی كه‌شتیوانه‌كه‌ی سه‌ر مانگ به 2.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
K24 - هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی "سویزبیر" رایگه‌یاند، له زیادكردنێكی ئاشكرادا ئه‌و پۆشاكه‌ی "باز ئه‌لدرین" له گه‌شتی "ئه‌پۆلۆ 11" بۆ سه‌ر مانگ له مانگی ته‌مووزی 1969به‌كاریهێنابوو، به 2.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
خاوه‌نی پۆشاكه‌كه كه ئێستا ته‌مه‌نی 92 ساڵه، بڕیاری دا له زیادكرنێكی ئاشكرادا، ئه‌و كراسه سپییه‌ی ئاڵای ئه‌مه‌ریكا و پیتی یه‌كه‌می ئاژانسی "ناسا" و ناوی "ئی ئهلدیرین"یشی له‌سه‌ر نووسراوه، بیفرۆشێت.
دامه‌زراوه‌ی "سویزبیر" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، كڕیارێكی زۆر له ماوه‌ی 10 خووله‌كدا ویستویانه ئه‌و پۆشاكه سپییه‌ی كه‌شتیوانی ئاسمانی "ئه‌لدرین" بكڕن، به‌ڵام دواجار له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به كڕیارێك فرۆشرا.
باز یوجین ئه‌لدرین، یه‌كێكه له‌و 3 كه‌شتیوانه ئاسمانییه‌ی له گه‌شتی "ئه‌پۆلۆ 11" به‌شداری كردووه و ئێستا ته‌نیا ئه‌و له ژیاندا ماوه، له‌و كاته‌ی پۆشاكه‌كه‌ی خسته زیادكردنێكی ئاشكراوه، رایگه‌یاند، به‌نیازه پۆشاكه سپییه‌كه‌ی بفرۆشێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بڕیار داوه ئه‌و پۆشاكه‌ی بووه‌ته سومبولێكی مێژوویی، بیفرۆشێت، كه بۆ ئه‌و هه‌میشه مایه‌ی یادگاری بووه و وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی زانستی و دۆزینه‌وه سه‌یری كردووه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، داهاتی كۆی گشتی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له زیادكردنه ئاشكراكه به‌ده‌ستهاتووه، 8.2 ملیۆن دۆلار بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و 68 پارچه‌یه‌ی نمایش كرابوون.