داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەممووز نزیکەی 11 ملیار دۆلار بووە

ته‌نیا له‌ مانگی ته‌ممووزدا زیاتر لە 102 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە
كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی عێراق
كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری بەرایی داهات و هەناردەی نەوتی بڵاوکردەوە، كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی ته‌ممووزدا زیاتر لە 102 ملیۆن و 385 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و هەر بەرمیلێکیش بە نزیکەی 103.60 دۆلار فرۆشراوە.

بە گوێرەی داتاکانی وەزارەی نەوتی عێراق، داهاتی نەوت لە مانگی تەممووزی رابردوودا 10 ملیار و 608 ملیۆن دۆلار بووە.

بە پشتبەستن بە داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 102 ملیۆن و 385 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و داهاتەکەی 10 ملیار و 608 ملیۆن دۆلار بووە.

لە داتاکاندا هاتووە، هەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق 99 ملیۆن 965 هەزار بەرمیل بووە، بڕی 344 هەزار و 536 بەرمیل نەوتی کەرکووکیش لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەکراوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: نێوەندی هەناردەی رۆژانە 3 ملیۆن و 303 هەزار بەرمیل نەوت بووە و هەر بەرمیلێکیش بە نزیکەی 103.60 دۆلار فرۆشراوە.