دەسەڵاتدارانی کیێڤ خوازیارن رۆژانە سێ کەشتی گەنم هەناردە بکەن
K24 - هه‌ولێر:
ئەلێکساندەر کۆبراکۆڤ، وەزیری ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی کیێڤ خوازیارن دانەوێڵە لە قۆناغی ئەزموونی، کە ماوەکەی دوو هەفتەیە، رۆژانە لە 3 کەشتی گەنم زیاتر هەناردە نەکەن.
ئەو وەزیرەی ئۆکرانیا بۆ ئاژانسی بلوومبێرگ ئاشکرای دەکات، پەیڕەوکردنی ئەو سیستەمە بۆ ئاسایشی رێڕەوەکە گرنگە، دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی ئەزموونی، هەناردەی گەنم لە چوار بۆ شەش هەفتەی داهاتوو تاوەکو 3 ملیۆن تۆنی مانگانە بەرزدەکەنەوە.
ئەمە لە کاتێکێدایە دوێنێ یەکەم کەشتی هەڵگری دانەوێڵەی ئۆکرانیا بەندەری ئۆدیسای جێهێشت. هاوکات سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا رایگەیاند، واژوویان لەسەر دوو بەڵگەنامە لە ئیستانبوڵ کردووە، کە ئامانجیانە قەیرانی خۆراک و پەیین لە جیهان چارەسەر بکەن.
له 22ی ته‌مووزی رابردوو رووسیا و ئۆكرانیا له ئه‌سته‌نبۆڵ به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كرد، كه ئامانج لێی ئاسانكردنی گه‌یشتنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌ڵام رۆژێك دوای رێككه‌وتنه‌كه به‌نده‌ری ئۆدیسا له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه كرایه ئامانج، بۆیه هه‌نارده‌كردنه‌كه بهدڵهراوكێیوه ده‌ستیپێكرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، له رێككه‌وتنه‌كه‌ی دانه‌وێڵه، كه رووسیا واژووی له‌سه‌ر كردووه، هیچ به‌ندێكی تێدا نییه، رێگری له مۆسكۆ بكات، هێرش بۆ ژێرخانی سه‌ربازیی ئۆكرانیا نه‌بات.