لیز ترا‌س: زستانێكی سه‌خت به‌ڕێگاوه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه و كاندید بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، زستانێكی سه‌خت له‌به‌رده‌م به‌ریتانییه‌كانه.
لیز ترا‌س، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به كه‌ناڵی سكای نیوزی راگه‌یاند، كارده‌كه‌ن له پێناو تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان، بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نیش، پشت به سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی ده‌ریای باكوور و وزه‌ی ناووكی ده‌به‌ستین، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و شتانه، زستانێكی سه‌خت به‌ڕێگاوه‌یه.
به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیا و سزاكانی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ سه‌ر رووسیا، نرخی غاز و خۆراك له به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری سكای نیوزی به‌ریتانی، نرخی غاز و كاره‌با له‌م وڵاته به رێژه‌ی %54 به‌رزبووه‌ته‌وه، كه بووه‌ته هۆی دروستكردنی بارگرانی بۆسه‌ر خێزانه‌كانی ئه‌م وڵاته.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌وی كرد، دواتر به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته شه‌ڕه‌كه‌ی گواسته‌وه. ئەو هێرشانه‌ی رووسیا بووه هۆی ئاواره‌بوونی میلیۆنان كه‌س و وێرانبوونی به‌شێكی زۆری خاكی ئه‌م وڵاته.
به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزای قورسیان خسته سه‌ر رووسیا، به‌مهۆیه‌وه مۆسكۆ له ئێستادا ناتوانێت غاز و نه‌وتی خۆی ره‌وانه‌ی جیهان بكات، بووه هۆی دروستبوونی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی و گرانبوونی نرخیان.