یەكێتی و گۆڕان بڕیاریان لەسەر فراكسیۆنی ھاوبەشدا بۆ پارێزگاكان
K24 - ھەولێر
لە كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانییان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریاندوە فراكسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دروستبكەن.
میدیاكانی سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایانگەیاند: "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له پێناو یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌ردوو فراكسیۆن له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان و پرسه ناوخۆییه‌كان، فراكسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا دروستبكرێت".
ئەوەشیان ئاشكرا كردووە: "لەو كۆبوونەوەیە بڕیاردراوە هه‌ر كارێك له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیاندا بێت له رێگه‌ی ئه‌و فراكسیۆنه هاوبه‌شه‌وه بكرێته پڕۆژه و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی بكرێت تا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پارێزگاكان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و كاری له‌سه‌ر بكرێت".