کچە رزگاربوویەکی دەستی داعش چیرۆکی خۆی دەگەڕێتەوە

"ئێستا ئازادانە دەژیم"
فایزا کەمال، رزگاربووی دەستی داعش
فایزا کەمال، رزگاربووی دەستی داعش

K24 - هەولێر:

فایزا کەمال، کچێکی ئێزدی دانیشتووی کەمپی مام رەشانە لە پارێزگای دهۆک، ئەو سێ ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەك ئەمڕۆدا لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگاری بوو.

فایزا لە ساڵرۆژی رزگاربوونیدا دوو وێنەی جیاوازی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: ئەمڕۆ 24ـی ئەیلوول، ساڵیادی رزگاربوونی منە و جیاوازی نێوان هەردوو وێنەکە تەنیا سێ ساڵە، لەم ماوەیەدا ژیانی من گۆڕاوە، بە کەسوکاری خۆم شادبوومەوە، ئێستا ئازادانە دەژیم.

ئەو کچە ئێزدییە کە خۆی رزگاربووی دەستی داعشە، ئێستا لەگەڵ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا، خزمەتی رزگاربووانی دیکەی دەستی داعش دەکات و کار بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان دەکات.  

فایزا کەمال
فایزا کەمال