رۆمانۆوسكی: پێویسته‌ عێراق خاوه‌نی حكومه‌تێكی به‌هێز و سه‌قامگیربێت

ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق
ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق

K24 – هه‌ولێر:

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، چوارچێوەی رێکكەوتنی ستراتیژی، پەیوەندییەکانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق دیاریده‌كات.

ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق،  له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، پێشكه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانمان بۆ عێراقییه‌كان گرنگه‌ و چوارچێوەی رێکكەوتنی ستراتیژی، پەیوەندییەکانمان له‌گه‌ڵ عێراق دیاریده‌كات.

ده‌شڵێت: "گرنگه‌ عێراق به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه‌ و هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت".

رۆمانۆوسكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته‌ عێراق خاوه‌نی حكومه‌تێكی به‌هێز و سه‌قامگیربێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: "عێراق له‌به‌رامبه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وا خۆڕاگرده‌بێت".

له‌ساڵی 2008 به‌غدا و واشنتن رێككه‌وتنی ستراتیژییان واژووكرد، له‌ساڵی 2009  رێككه‌وتنه‌كه‌ چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ جه‌خت له‌ كاری هاوبه‌ش و دوورمه‌ودا ده‌كاته‌وه‌، وێڕای كاركردنی هاوبه‌ش له‌ بواره‌كانی دیپلۆماسی، به‌رگری، ئه‌منی، ئابووری، ته‌ندروستی، ته‌كنه‌لۆژی، یاسا و قه‌زا.

پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.