عێراق 1459 رووفات به‌خاكده‌سپێرێت كه له جه‌نگی عێراق - ئێران كوژراون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاویكرده‌وه، سه‌دان رووفاتی سه‌ربازانی عێراقی (سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق – ئێران)، دۆزرانه‌وه و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی، له به‌سره به‌خاكسپێردران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی، هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی 1459 رووفاتی سه‌ربازانی عێراقی (كه بێ ناسنامه بوون) له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوكرده‌وه، كه له جه‌نگی نێوان عێراق – ئێران له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو كوژراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوای كۆتایی هاتنی پشكنینه پزیشكییه‌كان و وه‌رگرتنی نموونه، له گۆڕستانی (به‌رجه‌سی) له پارێزگای به‌سره به‌خاكسپێردران.
رووفاتی ئه‌م سه‌ربازانه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دۆزرانه‌وه، كه له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران عێراق كوژراون.
ئه‌و جه‌نگه به‌هۆی ناكۆكی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی دیاریكردنی سنوور، به‌تایبه‌ت سنووری ئاوی هه‌ردوولا له ناوچه‌ی (شه‌تولعه‌ره‌ب) كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به‌رده‌وام بوو، بووه هۆی كوژرانی زیاتر له ملیۆنێك كه‌س.