مێسی له دوای پاریس رووده‌كاته ئه‌م یانه‌یه
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌موو گفتووگۆیه‌كانی له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی بۆ دوای مۆندیال هه‌ڵگرتووه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا مێسی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس نوێ ناكاته‌وه و ده‌چێته یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی.
تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئه‌مریكا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ رازیبووه رووبكاته یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و ده‌توانێت بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه.
پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه پاریس سانجێرمان له هه‌وڵه‌كانی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه بڕیاریداوه تا دوای مۆندیال هیچ بڕیارێك له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی نه‌دات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، کەناڵی دایرێکتی ئەمریکی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه لیۆنێل مێسی پلانی هەیە لە 35%ـی پشکەکانی یانەی ئینتەرمیامی ئەمریکی لە ئه‌فسانه‌ی ئینگلیزی دەیڤد بێکهام بکڕێتەوە كه خاوەندارێتی ئه‌و یانه‌یه دەکات، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەشی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، لیۆ لەگەڵ ئەو یانەیە درێژە بە یاریکردن دەدات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ئەگەر مێسی لە کڕینەوەی پشکەکە سەرکەوتوو بێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوینی ساڵی داهاتوو مێسی په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، گۆڤاری فۆڕبێسی ئه‌مریكا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه لیۆنێل مێسی زۆرترین داهاتی له 12 مانگی رابردوو كۆكردووه‌ته‌وه كه بڕه‌كه‌ی ده‌كاته 130 ملیۆن یۆرۆ، به‌مه‌ش هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه هێنده‌ی مێسی پاره‌ی له‌و ماوه‌یه ده‌ستبكه‌وێت، بۆیه بیری له خاوه‌نداریه‌تی یانه‌یه‌ك كردووه‌ته‌وه.