ئه‌ردۆغان واده‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی توركیای دیاریكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد و رایگه‌یاند رۆژی 10ـی ئاداری ئه‌مساڵ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانه‌ی گوتارێكی ڤیدیۆیی تۆماركراو كه راگه‌یاندنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 60 رۆژ پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، واته له 10ـی ئادار/مایسی 2023، هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات.