گۆڕان: داوامان كردووه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، "گۆڕان پێشنیاری كردووه هه‌ڵبژاردن بكرێته فره‌بازنه‌یی". گوتیشی، "گۆڕان داوای كردووه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (23ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، یاسین حه‌مه عه‌لی، به‌رپرسی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشنیاری بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه "هه‌ڵبژاردن بكرێته فره بازنه‌یی و تۆماری بایۆمه‌تری بكرێت". به‌گوته‌ی یاسین حه‌مه عه‌لی، گۆڕان داوای كردووه یاسای ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه یان یاسایه‌كی نوێ ده‌ربچێت.
له‌باره‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ژماره‌ی كورسی پێكهاته‌كان، كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه، سه‌عدی پیره رایگه‌یاند، پێویسته پێكهاته‌كانی مه‌سیحی و توركمان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌رانیان بن، نه نوێنه‌ری پارتی و نه هی یه‌كێتی بن، به‌رپرسی ژووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "گۆڕان پێشنیازی کردووە دەنگدانی تایبەت نەمێنێت و پێکهاتەکانیش لە هەڵبژاردندا تۆمار و بنکەی تایبەت بە خۆیان هەبێت."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دلێر عه‌بدولخالق، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزبه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی گوتی، "پارتی و یه‌كێتی به‌م نزییكانه كۆده‌بنه‌وه".
ناوبراو راشیگه‌یاند، "په‌یامی ئێمه وه‌كو گۆڕان ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی نێو هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، به‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن و به‌وانه‌ش كه له ئۆپۆزیسیۆنین، هه‌موومان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان له‌سه‌ر شانه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوا و پێداویستییه‌كانی هاونیشتمانییانی هه‌رێمی كوردستان. له پێشی هه‌موویانه‌وه باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتییه، چونكه ئێمه سێ لایه‌نین حكومه‌تمان پێكهێناوه و كێشه بۆ میكانیزمه‌كانی حكومه‌ت دروستبووه به‌هۆی په‌یوه‌ندییه خراپه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی".