هێليكۆپته‌رێكى سه‌ربازى توركيا تێكشكا
K24 – هه‌ولێر:
ميدياى توركيا هه‌واڵى تێكشكانى هێليكۆپته‌رێكى سه‌ربازى له ئاسمانى پارێزگاى جيريسۆنى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى توركيا بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ئه‌و هێليكۆپته‌ره 14 كه‌سى تێدا بووه.
كه‌ناڵى سى ئێن ئێن تورك، بڵاويكرده‌وه جه‌نه‌راڵێك و ژماره‌يه‌ك ئه‌فسه‌ر له هێليكۆپته‌ره‌كه‌دا بوون و له ناوچه‌يه‌كى شاخاوى هه‌ڵكه‌وتوو له كه‌ناراوه‌كانى ده‌رياى ره‌ش كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
تا ئێستا هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى هێليكۆپته‌ره‌كه رانه‌گه‌يه‌ندراوه.
له ماوه‌ى رابردوودا هێليكۆپته‌رێكى جه‌نگى توركيا له ئاسمانى ناوچه‌كانى باكوورى كوردستان له لايه‌ن گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه خرايه خواره‌وه و توركياش له‌سه‌ره‌تادا ره‌تيكرده‌وه، په‌كه‌كه هێليكۆپته‌ره‌كه‌ى خستبێته خواره‌وه، به‌ڵام دواتر په‌كه‌كه ڤيديۆى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه.