پاریس نێیماری له‌ده‌ست دا

نێیمار دوای پێكانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سانت ئیتیان
نێیمار دوای پێكانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سانت ئیتیان

نێێمار دا سیلڤا بەهۆی پێکانەوە لە یاریی داهاتووی یانەکەی دادەبڕێت، مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ یاریی دواتریش دووربكه‌وێته‌وه‌.

پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر مۆنپێلێ ئامادە نابێت.

پاریس سانجێرمان ئاشکرای کردووە نێیمار پیكانێکی ماسولکەیی هەیە و چارەسەری بۆ دەکرێت و سبەش یاریی ناکات.

نێیماری ته‌مه‌ن 30 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ كۆی 25 یاری، 17 گۆڵ و 15 ئاسیستی كردووه‌.

بڕیارە سبەی پاریس سانجێرمان لە گەڕی 21ی لیگ وەن رووبەڕووی مۆنپێلێ ببێتەوە کە شازدەکانی پاریس بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیان گرتووە.