سعوودییه ژمارەی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق زیاتر ده‌كات
K24 – هەولێر:
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی سعوودییه، بڕیاریداوە گەشتە ئاسمانییەکانیان بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان و هەردوو فڕۆکەخانەی نەجەف و بەغدا زیاتر بکەن.
ئەمڕۆ هەینی (26ـی نیسانی 2024) له راگەیەندراوێکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی سعوودییه رایگه‌یاند، له‌پێناو پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و گه‌یاندنی ژماره‌یی گه‌شتیارانیان بۆ 330 ملیۆن گه‌شتیاری ساڵانه، بڕیاریانداوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف و به‌غدا له عێراق زیاتر بكه‌ن.
وه‌ك له راگەیەندراوەکە هاتووه، ئه‌و بڕیاره‌یان رۆژی (1ـی حوزه‌یرانی 2024) ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و گه‌شته‌كانیان بۆ ئه‌و سێ فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی هه‌رێم و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌بن.