پلاسخارت: هیوادارین بڕیاری دادگای فیدراڵی كۆسپ بۆ دانوستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا دروستنه‌كات
K24 - هه‌ولێر:
کۆبوونەوەی 9253ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بوو بە هەرێمی کوردستان و عێراق. لە کۆبوونەوەکەدا جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق، 36ـەمین راپۆرتی خۆی لەبارەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە خوێندەوە.
لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە پلاسخارت گوتی، "پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ناکرێت کاتی زیاتر بەفیرۆ بدەن، سازانی خێرا لەسەر کێشە دارایی، کارگێری، ئاسایش و ناکۆکییەکانی هەڵبژاردن پێویستە بەپەلە چارەسەربکرێن".
سه‌باره‌ت به پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق رایگەیاند، حکومەتەکەی سوودانی بەڵێنی چارەسەركردنی کێشە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی هەرێمی كوردستان و حکومەتی فیدراڵی داوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تائێستا هەنگاوی کرداری نەنراوه بۆ جێبه‌جێكردنی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جێنین هێنس پلاسخارت گوتیشی، "حکومەتی عێراق پابەندی خۆی نیشانداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز لە ماوەی شەش مانگدا، هەندێک هەنگاو نراون و لەسەر ئاستی باڵاش چەندین کۆبوونەوە کراون و لیژنەیەکی تەکنیکیش پێکهێنراوە".
پلاسخارت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هێشتا هه‌نگاوی كرداری نه‌نراوه بۆ جێبه‌جیكردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی لەسەر بابەتە گرنگه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجامدراوه، له‌وانه‌ش بودجەی 2023.
هه‌روه‌ها پلاسخارت ئاماژه‌ی به بڕیاری دادگای فیدراڵی كرد و رایگه‌یاند، "هیوادارین داویین بریاری دادگای باڵای فیدراڵی كۆسپ بۆ دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا لەسەر بودجە دروستنەکات و بەردەوامبن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی درێژخایەن و دوورکەونەوە لە ئیدارەدانی بەردەوامی قەیرانەکان".
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرنگە بودجەی 2023 هەرچی زووە پەسەندبکرێت و ببێته‌هۆی دابینكردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان، زیادكردنی هه‌لی كار و بووژاندنەوەی کەرتی تایبەت له عێراق.