"پێداچوونەوە بە رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و عێراقدا دەکرێت"

K24 - هەولێر
هاوپه‌یمانی نه‌سر رایده‌گه‌یه‌نێت، پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق یه‌كێك ده‌بێت له كارنامه‌ی سوودانی بۆ واشنتن.
عه‌قیل ردێنی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نه‌سر ئاشكرای ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ واشتنن كۆمه‌ڵێك دۆسیە له‌خۆده‌گرێت له‌نێویاندا پێداچوونه‌وه بە بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان هەردوولا و بەهای دۆلار.
ردێنی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ده‌بێت حكومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، پشت به بژارده ناوخۆییه‌كان ببه‌ستێت، ئه‌ویش رێگریكردنه له قاچاخچێتییه و دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگاوی نوێیه بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان له‌نێوان كه‌رته‌كانی ده‌وڵه‌تدا، هەروەها دەبێت سزای ئه‌وانه‌ش بدات كه كاری قاچاخچێتی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌كه‌ن و زیان به ئابووری نیشتمان ده‌گه‌یه‌نن.
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمەریکا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە باس لە پەیوەندییەکانی نێوانیان و رێککەوتننامەی ستراتیژی بکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان یەکێک لە تەوەرەکان دابەزینی بەهای دینارە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی.