تۆتێنهام رازیبوو هاری كه‌ین به‌م یانه‌یه بفرۆشێت
كارگێری یانه‌ی تۆتێنهام ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان ده‌ربڕیوه و ته‌نیا یه‌ك مه‌رجیان له‌سه‌ر فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه داناوه.
هاری كه‌ین ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ تۆتێنهام له كۆی 30 یاری، 19 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام چڕكردووه‌ته‌وه و ئۆفه‌رێكیشیان بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه ئاماده كردووه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین پێشكه‌شی كارگێری تۆتێنهام بكات. به‌ڵام كارگێری یانه له‌نده‌نیه‌كه 117 ملیۆن یۆرۆی كردووه‌ته مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له هاری كه‌ین.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی تۆتێنهام وه‌ڵامی داوایه‌كه‌ی مان یونایتدی داوه‌ته‌وه كه ده‌توانن له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هاری كه‌ین بگوازنه‌وه، به مه‌رجێك 117 ملیۆن یۆرۆ بده‌ن.
هاری كه‌ینی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له یانه‌ی تۆتێنهام پێگه‌یشتووه، به‌ڵام له هاوینی 2013 به یانه‌ی لێسته‌ر سیتی فرۆشت، دوای ته‌نیا 5 مانگ ئه‌و یاریزانه‌ی كڕییه‌وه ماوه‌ی 10 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك یاریی بۆ یانه‌ی تۆتێنهام ده‌كات، له كۆی 416 یاری، 267 گۆڵ و 62 ئاسیستی بۆ تۆتێنهام كردووه و گۆڵكاری مێژوویی یانه‌كه‌یه‌تی.