ئیڤێنتی نوێی پلەیستەشن ئاشکراکرا

K24 - هەولێر 

ئیڤێنیەکە 45 خولەک دەبێت پێنج یاری نوێی ڤی ئاڕ و چەند یارییەکی کۆمپانیاکان نیشان دەدات.

کۆمپانیای سۆنی یەکەم ئیڤێنتی پلەیستەیشنی بۆ ئەمساڵ ئاشکرا کرد، لەو ئیڤێنتە ئۆنڵاینە چەندین یاری نوێ ئاشکرا دەکرێن.
لە بڵۆگ پۆستێکی وێبسایتی PlayStation ئاماژە بە وردەکارییەکانی ئەو ئیڤێنتە دراوە، ماوەکەی 45 خولەک دەبێت، پێنج یاری نوێی PS VR2 ئاشکرا دەکرێن کە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ بڵاودەکرێنەوە.
هەر لەو ئیڤێنتە 15 خوولەک گەیمپڵەی یاری Suicide Squad: Kill the Justice League نیشان دەدرێت، کە بڕیارە لە هاوین یان پایزی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە.
ئیڤێنتەکە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی کاتژمێر 12ـی شەو بەشێوەی راستەوخۆ لە چەناڵی یوتیوبی PlayStation بەڕێوەدەچێت.

لەم لینکە ئیڤێنتەکە بەشێوەی راستەوخۆ بەڕێوەدەچێت.