ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا تێپه‌ڕده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر جه‌نگی ئۆكرانیا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت و سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆده‌بێته‌وه.
كارین جان پێیه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ناسراو به كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م و ڤۆڵۆدیمیر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه، له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ئه‌و جه‌نگه كۆده‌بێته‌وه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، بایدن پاكێجێكی دیكه‌ی سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه راده‌گه‌یه‌نێت، كه پاڵپشتی له رووسیا ده‌كه‌ن، پێكدێن له سزا به‌سه‌ر بانكه‌كان، به‌رگری و ته‌كنه‌لۆژیا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
له‌مباره‌یه‌وه جێك سولڤیان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له كۆشكی سپی رایگه‌یاند، واشنتن هه‌موو پێویستییه‌كانی سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا دابینده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ربكه‌وێت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ریشی سوناك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، دوایكرد به زووترین كات سوپای ئۆكرانیا چه‌كداربكرێت، به‌تایبه‌ت سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی، زرێپۆش و تۆپهاوێژه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ره‌كی جه‌نگ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، چین داوا له رووسیا و ئۆكرانیا ده‌كات، به‌خێرایی ده‌ست به گفتوگۆی ئاشتیانه بكه‌ن و كۆتایی به‌و جه‌نگه بهێنن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین هۆشداریشی دا له‌وه‌ی له‌و جه‌نگه‌دا چه‌كی ناووكی به‌كاربهێنرێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، دۆخی جه‌نگ له به‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا قورسه، هه‌روه‌ها له باشووره‌وه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره، به‌ڵام سوپای ئۆكرانیا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه رووبه‌ڕووی به‌ره‌نگارییه‌كان بوه‌ستێته‌وه.