چین مانگێکی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد کە تایبەتمەندی زوو هەستپێکردنی لە دوورەوە هەیە
K24 - ههولێر:
چین مانگێکی دەستکردی چاودێرییکردنی وردی زەوی کە تایبەتمەندی زوو هەستکردنی لە دوورەوە هەیە، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
ئاژانسی هەواڵی چین Xinhua بڵاوی کردەوە، مانگە دەستکردەکە بە مووشەکی Long March (دوورمەودا)ی 2C لە بنکەی ئاراستەکردنی مانگی دەستکردی شیچانگ لە ویلایەتی سیچوان، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە.
ئاماژە بەوە کرا کە مانگە دەستکردەکە دوای هەڵدانی لەو خولگەیەی بۆی دیاری کراوە، جێگیر بووە، ئەمەش بووەتە 464هەمین ئەرکی گواستنەوە کە لە رێگەی مووشەکەکانی Long March ئەنجامدراوە.
ئهمه لە کاتێکدایه لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمەوە هیچ مانگێکی دەستکرد لە چین هەڵنەدرابوو و دوای 39 رۆژ، واتا زیاتر له مانگێك، دوێنێ پێنجشهممه مانگی دەستکردی پەیوەندیی ChinaSat-26 رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.