یەکەم دیمەنی فیلمێکی نوێی مافیای رووسی The Machine بڵاوکرایەوە

K24 - هەولێر:
مارک هامێل ئەستێرەی فیلمەکانی STAR WARS لە فیلمێکی مافیایی رۆڵ دهبینێت و یهكهم دیمهنی فیلمهكهش بڵاوكرایهوه.
کۆمپانیای SONY یەکەم ترەیلەری بۆ فیلمی The Machine بڵاوکردەوە، فیلمێک لەسەر ژیانی راستەقینەی ئەمهریکی-رووسییهكه بەناوی بێرت کریچنەر، پیاوێک بە لاوییەتی لەناو یەکێک لە گەورەترین تاقمەکانی رووسیا ژیاوە، دوای وازهێنانی لەو جیهانە تاوانکارییە، ئێستا تەنیا دەیەوێت بە ئاسوودەیی لەگەڵ خانەوادەکەی ژیان بەسەر ببات، بەڵام رابردوو تاوانکارییەکەی لەوانەیە بە ئاسانی وازی لێ نەهێنێت، مارک هامێل لە فیلمەکە بەشدارە، پیتەر ئاتیچۆ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، فیلمەکە ئەکشن و کۆمیدییە و بۆ سەرووی هەژدە ساڵانە.
فیلمی The Machine بڕیارە لە بەرواری 26ـی مانگی ئایار/مایسی ئەمساڵ لە سینەماکان نمایشبکرێت.