به‌غدا.. سه‌باره‌ت به گرفته‌كانی به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی دراو بڕیارێك ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی عێراق سه‌ردانی هه‌ردوو بانكی ناوه‌ندی رافیده‌ین و ره‌شید ده‌كات، وێرای پێدانی چه‌ند رێنماییه‌ك، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی دراو، بڕیارێك ده‌رده‌كات.
له به‌غدا ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، سه‌ردانی هه‌ردوو بانكی ناوه‌ندی رافیده‌ین و ره‌شید ده‌كات و تێیدا رایگه‌یاند، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و كه‌مكردنه‌وه‌ی دواكه‌وتن له پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دۆلار، پێویسته نووسینگه مۆڵه‌تدراوه‌كانی دراو له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق زیادبكرێن، بۆ فرۆشتنی دۆلار و دراوه بیانییه‌كان، به‌و نرخه‌ی كه بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆیانی دیاریكردووه.