له ئیستانبوڵ 17 ئۆتۆمبێل ده‌سوتێنرێن
K24 – هه‌ولێر
له ئیستانبوڵ 17 ئۆتۆمبێلی پارككراو ده‌سوتێنرێت كه ئه‌نجامده‌رانی دیارنین.
رووداوه‌كه كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ناوچه‌ی نورته‌په‌ی ئیستانبوڵ روویداوه كه 17 ئۆتۆمبێل له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه سوتێنراون.
به‌پێی میدیاكانی توركیا، به ماده‌یه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی ئاگر به‌ردرایه 17 ئۆتۆمبێڵ كه ترس و دڵه‌راوكێیه‌كی زۆر خسته ناو دانیشوانی ناوچه‌كه و تیمه‌كانی ئاگر كوژینه‌وه نه‌یاتوانی پێشی به سوتانی ئۆتۆمبیڵه‌كان بگرن، كه پاش خه‌لۆزبوونی ئۆتۆمبێله‌كان، ئاگره‌یه‌كان كۆنترۆڵ كرد.
دانیشتووه‌كه‌ی ناوچه‌كه گوتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی من نه‌سووتاوه، ئه‌وانی دیكه هه‌موویان ئۆتۆمبێلی دراوسێكانی بوو، كه له كۆی 17 ئۆتۆمبێل، ته‌نیا توانیویان سێیان له سوتان رزگار بكه‌ن.