داعش پلانی كوشتنی ده‌میرتاشی هه‌بوو
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی داعش پلانی كوشتنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نقه‌ره هه‌بوو.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به لێكۆلینه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌نقه‌ره له رۆژی 10 تشرینی یه‌كه‌می 2015 كه بووه هۆی كوژرانی سه‌د ئه‌ندامی هه‌ده‌په و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زیاتر، داعش پلانی كوشتنی ده‌میرتاشی هه‌بوو.
ده‌میرتاش له 15 ئابی 2015 باس له هاتنی تیمێكی داعش بۆ ئاماده‌كردنی هێرشكردبوو، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی زیاتر سه‌باره‌ت به پلانی كوشتنی نه‌دابوو.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌ڤره‌نسه‌ل، له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی تایبه‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت له گردبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ده‌په، ته‌نیا ده‌میرتاش ئامانجی داعش نه‌بووه، به‌ڵكو په‌رله‌رمانتارانی هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌داری ببوونه ئامانجی داعش.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منییه‌تی ئه‌نقه‌ره له رۆژی 5 ئابی 2015 له نووسراوێكی نهێنیدا رایگه‌یاندبوو، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌وانه‌یه بكرێته ئامانجی هێرشێكی داعش.
له نووسراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه، كه ده‌میرتاش ته‌نیا نییه، به‌ڵكو هه‌ندێ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌داری ده‌كرێنه ئامانجی هێرشی داعش.