ژماره‌ی پارت و لایەنی سیاسییه‌كانی بەشدار له هەڵبژارده‌كانی توركیا ئاشكرا كرا
K24 – هه‌ولێر:
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لیستی پارتەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن ئاشکرا کرد.
ئەحمەد یەنار، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، دوای کۆبوونەوە و گفتوگۆ, لیستی پارتەکانی بەشدارمان لە هەڵبژاردن یەکلایی کردەوە و ئاشكرايكرد بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا, 36 پارت و لایەنی سیاسی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.
سەرۆکی کۆمیسيۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی 14ـی ئایاری 2023، پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تا هەشتی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
رۆژی هه‌ینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆشكی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، واژووی له‌سه‌ر مه‌رسومی كۆماری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی (14ـی ئایار/مایۆی 2023) كرد.
له رێوره‌سمێكدا كه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسی ئه‌و وڵاته ئاماده‌ی بوون، ئه‌ردۆغان له گوته‌یه‌كدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن خواست و داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد ئه‌و رۆژه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن.
پێشتریش له رۆژی یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.