کڵچدارئۆغڵو: ده‌بێت ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سانی شیاوه‌وه به‌ڕێوه‌ببردرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی جه‌هه‌مه و كاندیدی هاوپه‌یمانی میللـه‌ت له‌میانی سه‌ردانێكی بۆ ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی شوبات، هێرشده‌كاته سه‌ر ئه‌ردۆغان و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سانی شیاوه‌وه به‌ڕێوه‌ببردرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (11ـی ئادار/مارسی 2023)، له یه‌كه‌م سه‌ردانسدا دوای كاندیدكردنی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی میللـه‌ت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا، کەمال کڵچدارئۆغڵو، سه‌ردانی شاری مەڕەشی باکووری کوردستانی كورد و رایگەیاند، تا ئێستا وەزارەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاوەدانکردنەوە، پلانەکانی خۆیان بۆ خەڵکی زیانپێگەیشتووی بوومەلەرزەکان ئاشکرانەکردووە.
كاندیدی هاوپه‌یمانی میللـه‌ت گوتی، "ئەوانەی دەوڵەت بەڕێوەدەبەن پێویستە پیلانە کورتخایەن و دوورمەوداکانیان بۆ ئێستا و داهاتوو ئاشکرا بکەن، دەوڵەت لەرێگەی کەسانی شیاوەوە بەڕێوەدەبردرێت، پرسیارم لە قوربانییان کرد ئاخۆ هیچ کەسێک لە وەزارەتەکانی دارایی و ئاوەدانکردنەوە و پلاندانان هاتوون؟، هیچ پرۆژەیەکی خۆیان پێشکەش کردوون؟، وەڵامەکان نەخێر بوو".