سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا: ئەم زستانەمان بهسهركهوتوویی تێپەڕاند
K24 - برۆكسل:
سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا رایدهگهیهنێت، دەمانەوێت لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ زستانی ساڵی داهاتوو بکەین و بزانین نەوت و گاز لە کێ بکڕین.
کایا کاڵاس سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا رایگهیاند، ئەو سیاسەتەی ئەمساڵ دامانڕشتبوو سەرکەوتوو بوو و توانیمان بەکارهێنانی نەوت و گاز کەمبکەینەوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانی ههروهها گوتی: "باسی چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن دەکەین بۆ زستانی ساڵی داهاتوو، چونکە ئەم زستانەمان تێپەڕاند، ئێستا لە ئیستۆنیاش گەرمە و وا بەفر دەتوێتەوە، ئەمەش هەواڵێکی خۆشە".
ناوبراو گوتیشی: "دەبێ خۆمان بۆ ساڵی داهاتوو ئامادە بکەین و بزانین ئەو هاوبەشانەمان کێن لێیانەوە نەوت و گاز بکڕین، پرسیاری دیکەش ئەوەیە، چۆن وابکەین وزەی کەمتر بەکاربهێنین، لەمەشدا پێموابێت سەرکەوتوو بووین لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی نەوت و گاز."