واشنتن: به‌هۆی سزاکانه‌وه‌ قەیرانی ئابووری لە ئێران دروستبووه‌

ئاڵای ئێران
ئاڵای ئێران

K24 - هەولێر:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا ئاشکرایکرد، به‌هۆی سزاکانه‌وه‌ قەیرانی ئابووری لە ئێران دروستبووه‌ و چاویان لەوەیە سزای زیاتر بەسەر تاران بسەپێنن.

جانێت یێڵن وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ئەو سزایانەی ئەمه‌ریکا بەسەر ئێرانیدا سەپاندوون، کاریگەری زۆریان هەبووە و بوونەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی ئابووری لە وڵاتەکە.

ئاماژەی بەوەشدا، سزادانی ئێران نابێتە هۆی گۆڕانی هەڵسوکەوتەکانی ئێران، چاویشیان لەوەیە فشاری زیاتر بخەنە سەر تاران و سزای زیاتری بەسەردا بسەپێنن.

دوای کوژرانی ژینا ئەمینی و به‌هۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و پرسی پێدانی درۆن بە رووسیا، واشنتن سزاکانی به‌سەر ئێران چڕتر كردووه‌ته‌وه‌ و لە سەپاندنی سزای نوێش بەردەوام دەبێت.