ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا دۆسیەی بەئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆ تاوتوێ دەکات
K24 - هەولێر:
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئادار) پەرلەمانی تورکیا دۆسیەی بەئەندامبوونی فینلاند لە هاوپەیمانێتی ناتۆ تاوتوێ بکات.
لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا 23ـی ئەم مانگە کۆبووەوە و بە ئەندامبوونی فینلاندی لە ناتۆ پەسەند کرد.
یەڵماز تونج، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک‌پارتی رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە راپۆرتی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان لەبارەی بە ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆ تاوتوێ دەکات.
لەلای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فینلاند گوتبووی له‌سه‌ر ئه‌ندامیه‌تی فینلاند له ناتۆ رازی ده‌بن، به‌ڵام بۆ ئه‌ندامییه‌تی سوید له ناتۆ چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی كرداره‌كی له‌لایه‌ن سوید ده‌كه‌ن.