وەزارەتی خوێندنى باڵا: حکومەتی هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسی راهێنان بۆ قوتابیانی بیانی دەکاتەوە
K24 - هەولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە، وڵاتى هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسى راهێنانى جۆراوجۆر بە ناونیشانى (The Shiraka Training Programme) رادەگەیەنێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە راگەیەندراوێکدا فەرمانبەران و مامۆستایان لە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان ئاگاداردەکاتەوە لەوەی، حکومەتی هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسی راهێنان بۆ قوتابیانی بیانی دەکاتەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشدا، هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی بەشداری لە کۆرسەکانی راهێناندا هەیە، دەتوانێت داواکاری لەڕێگەی ئەم لینکەوە پێشکەش بەسەرچاوەی کۆرسەکان بکات.
سەبارەت بە نوسراوی پشتگیری، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: بۆ کۆرسەکانی راهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نییە، بەڵام کاتێک داوای نوسراوی پشتگیری دەکرێت، دەبێت سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆى بهێنێت، ئەوکات وەزارەتەکەمان دەتوانێت پشتگیری کاندیدبوونى بکات.