عه‌بدولسه‌لام به‌رواری: ده‌بێت خه‌ڵك رازی نه‌بێت هیچ حزبێك كۆسپ بۆ هه‌ڵبژاردن دروست بكات
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، گرێكوێره‌كه كرایه‌وه و كاتی ئه‌نجامدانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرا، له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ندامێكی شاندنی دانوستكاری پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی دانیشتین بۆ ئه‌وه‌ی دیدگایه‌كی هاوبه‌ش گه‌ڵاله بكه‌ین. گوتیشی: "ده‌بێت خه‌ڵك رازی نه‌بێت هیچ حزبێك كۆسپ بۆ هه‌ڵبژاردن دروست بكات".
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری ئه‌ندامی شاندنی دانوستكاری پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن، رایگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، پاشان دیدگایه‌كی هاوبه‌شمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داڕشت، تێیدا هه‌رێمی كوردستان كرایه چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها ژماره‌ی هه‌ر بازنه‌یه‌ك ئه‌و رێژه‌یه بێت كه له عێراقدا به‌كاردێت و وێڕای ئه‌وه‌ش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به لیستی نیمچه كراوه بێت و نیوه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌نگدان بێت، نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش به ریزبه‌ندی كاندیده‌كان له‌نێو لیستی قه‌واره بێت.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوای ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه كردمان، بۆ به‌یانی براده‌رانی یه‌كێتی شتی دیكه‌یان بۆ ئێمه نارد، كه جیاوازبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و دیدگا هاوبه‌شه، دواتر به خاڵه‌كانی ئه‌وان دووباره رازی بووین.
ده‌شڵێت: "یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی كورسی پێكهاته‌كان ده‌كات، پارتی پێیوایه ده‌بێت ئێمه گوێ له پێكهاته‌كان بگرین، بزانین چیان ده‌وێت، تاكو به ئازادی پراكتیكه‌ی بكه‌ن".
ناوبراو گوتی: "بۆچوونی پارتی، بۆچوونی پێكهاته‌كانه".
به‌رواری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هیواین ئه‌م هه‌فته‌یه ئێمه و یه‌كێتی دووباره دابنیشینه‌وه.
له‌باره‌ی دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردن، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری دووپاتیكرده‌وه، كه په‌رله‌مان بۆ یه‌ك ساڵ درێژكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم كاتی دیاریكردووه كه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌بێت خه‌ڵك رازی نه‌بن هیچ حزبێك كۆسپ بۆ هه‌ڵبژاردن دروست بكات، چونكه دواجار بۆشایی یاسایی دروست ده‌بێت.