ئەحمەد یەنەر: پتر له 64 ملیۆن هاووڵاتی توركیا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ـی ئایار ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئاشكرا ده‌كات، كه له 14ـی ئایار به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
ئەحمەد یەنەر سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگەیاند، لە ھەڵبژاردنەکانی 14ـی ئایاردا، 64 ملیۆن و 113 ھەزار و 941 دەنگدەر لە ناوخۆ و دەرەوەی توركیا دەنگ دەدەن.
رۆژی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆشكی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، واژووی له‌سه‌ر مه‌رسومی كۆماری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی (14ـی ئایار/مایۆی 2023) كرد.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر هەشتی بەیانی دەستپێدەکات و لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەی هەمان رۆژ کۆتاییدێت.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نیا گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.