تورکیا لە بەردەم هەڵبژاردنێکی مێژوویی دایە

تورکیا لە بەردەم هەڵبژاردنێکی مێژوویی دایە
تورکیا لە بەردەم هەڵبژاردنێکی مێژوویی دایە

K24 - هەولێر:

تورکیا لە بەردەم هەڵبژاردنێکی مێژوویی دایە و بڕیارە لە 14ـی ئایار هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچن.

پەرلەمانی کۆماری تورکیا لە ساڵی 1920 دوای جەنگی جیهانی پێکهێنراوە و یەکەم هەڵبژاردنیش لە ساڵی 1923 بەڕێوەچووە. لەو هەڵبژاردنەدا کۆمەڵەی بەرگریی مافی ئانادۆڵ و رومەلی کە دواتر بوو بە پارتی گەلی کۆماری جەهەپە، بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک توانی لە کۆی گشتی 333 کورسی، 332 کورسی بەدەست بهێنێت. دوای ئەم بەروارە قۆناغی یەک پارتایەتی لە تورکیا دەستیپێکرد و تا ساڵی 1946 بەردەوامبوو.

لە ساڵی 1946ـەوە تا کۆتا هەڵبژاردن کە لە ساڵی 2018 بەڕێوەچوو، 20 هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کراون. لەنێو هەڵبژاردنەکاندا ژمارەیەکیان کاریگەریی زۆریان بەسەر تورکیا هەبووە و تا ئێستاش رەنگدانەوەکانی بەسەر سیاسەتی نێوخۆیی تورکیا دەبینرێت.

کاریگەرترین هەڵبژاردنەکانی تورکیا

1- یەکێک لە کاریگەرترینیان هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1950 بوو، لەو هەڵبژاردنەدا پارتی دیموکرات کە لەلایەن جەلال بەیارەوە سەرکردایەتی دەکرا، توانی لەسەدا 55.2ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و دوای 26 ساڵ بەسەر جەهەپە سەرکەوێت.

2- هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1961 جیاواز لەوانی پێشوو تایبەتمەندی خۆی هەبوو، چونکە بۆ یەکەم جار کودەتای سەربازی بەسەر حکومەتێکی سڤیل دا کرا و مێندێرێس و دوو لە وەزیرەکانی لەسێدارەدران. هاوکات لەتەک پەرلەمانی تورکیا، ئەنجوومەنێکی دیکە پێکهێنرا بەناوی سیناتی کۆماری. سەرەڕای ئەوەی جەهەپە توانی لەسەدا 36.7ـی دەنگەکان بێنێت، بەڵام نەیتوانی زۆرینەی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت بەدەست بهێنێت و لەگەڵ پارتی عەدالەت کە بە میراتگری مێندێرێس ناسراوە، یەکەم حکومەتی هاوپەیمانییان پێکهێنا.

3- هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1983 دوای شەش ساڵ بەڕێوەچوو، چونکە ساڵی 1980 سوپای تورکیا بە سەرپەرشتی کەنعان ئێڤرەن کودەتایەکی سەربازی ئەنجامدا و سەرجەم پارتە سیاسییەکان داخران. هەروەها سیناتی کۆماری داخرا. تەنیا رێگە بە سێ پارتی سیاسی درا کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکةن کە ئەوانیش پارتی ئاناڤاتان، پارتی گەلخواز و پارتی دیموکراسی نەتەوەیی. لەو هەڵبژاردنەدا پارتی ئاناڤاتان بە سەرۆکایەتی تورگوت ئۆزاڵ بەدەستهێنانی لەسەدا 45.14 دەسەڵاتی گرتەدەست . هەروەها سیستەمی بەربەستی یاسایی بە رێژەی لەسەدا 10 بۆ پارتە سیاسییەکان جێبەجێکرا.

4- هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2002 خاڵی وەرچەرخان بوو بۆ تورکیا، ئاکپارتی بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرەڕای بەدەستهێنانی لەسەدا 34.28ـی دەنگەکان بەهۆی کەمی ریژەی دەنگدەران دەسەڵاتی گرتەدەست و وەکو پارتێکی تازە دامەزراو بوو بە پارتی یەکەم. لەو هەڵبژاردنە بەلاوە ئاک پارتی بە سەرپەرشتی ئەردۆغان بەشداریی لە شەش هەڵبژاردنی پەرلەمان کردووە و لەسەرجەمیان وەکو یەکەم پارت توانیویەتی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بینێت.

کاریگەرترین هەڵبژاردنەکانی تورکیا

• هەڵبژاردنی 1950

- پارتی دیموکرات

- کۆی گشتی دەنگ: 55.2

• هەڵبژاردنی 1961

- عەدنان مێندێرێس و دوو لە وەزیرەکانی لەسێدارەدران

- سیناتی کۆماری پێکهێنرا

- جەهەپە و پارتی عەدالەت حکومەتی هاوپەیمانییان پێکهێنا

• هەڵبژاردنی 1983

- ساڵی 1980 کودەتای سەربازی روویدا

- سەرجەم پارتە سیاسییەکان داخران

- پارتی ئاناڤاتان لەسەدا 45.14ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا

- بەربەستی لەسەدا 10 لە پەرلەمان جێبەجێکرا

- سێناتی کۆماری داخرا

• هەڵبژاردنی 2002

- ئاکپارتی لەسەدا 34.28 ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا

- سەرکەوتن لە شەش هەڵبژاردنی پەرلەمان

چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن ئه‌مجاره‌ له‌ توركیا سه‌ربكه‌وێت؟

له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به‌سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی‌ بیست ساڵه‌ی  ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دێت.

كه‌مال كڵچدار ئۆغڵو ده‌ڵێت: "كۆماری توركیا ده‌گاته‌ لووتكه‌ی دیموكراتی". ناوبراو كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا. ئه‌و ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌ "سیسته‌می یه‌ك پیاو" بهێنێت، كه‌ زۆرجار ئه‌و گوتانه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌.

له‌ پڕۆگرامه‌ 240 لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌ی كه‌مال كڵچدار ئۆغڵو و هاوپه‌یمانه‌كانی، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌ ده‌بێت توركیا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سیسته‌مه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی، كه‌ ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ یه‌ك خوول دیاریبكرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌، به‌رتیل ئۆدر پسپۆڕی بواری ده‌ستووری له‌ زانكۆی كووش له‌ ئیسته‌نبۆڵ به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، گۆڕینی سیسته‌می وڵات ئاسان نییه‌.

جیا له‌وه‌ش ئۆپۆزسیۆنی توركیا داوای دادگایه‌كی بێلایه‌ن له‌ توركیا ده‌كات، هه‌روه‌ها بره‌ودان به‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری.