ماريا هه‌ورامى شاكارێكى كه‌مه‌ندى ده‌ڵێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كچه هونه‌رمه‌ندى ديارى كوردستان ماريا هه‌ورامى، له توێى كليپێكدا گۆرانى مه‌يلى جودايى بڵاوكرده‌وه كه به گۆرانى (به‌ينى من و تۆ) ناسراوه و يه‌كێكه له شاكاره هونه‌رييه‌كانى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردووى كورد عه‌باسى كه‌مه‌ندى.
به‌رهه‌مه‌كه به شێوازێكى نوێ كارى له‌سه‌ر كراوه و ئاكۆ عه‌زيز كارى دابه‌شكردنى ميوزيكى بۆ كردووه.
شيعر و ئاوازى گۆرانى مه‌يلى جودايى (به‌ينى من و تۆ)، له لايه‌ن هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو عه‌باسى كه‌مه‌ندى دانراوه و گرووپى كۆمپانياكانى هه‌ڵه‌بجه سپۆنسه‌رى به‌رهه‌مه‌كه‌يان كردووه.