زێلینسكی ره‌تیده‌كاته‌وه هێرشیان كردبێته سه‌ر كرملین
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمان شه‌ڕ ده‌كه‌ین و هێرش ناكه‌ینه سه‌ر مۆسكۆ.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆسه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (کرملین) رایگه‌یاند، هێرشمان نه‌كردووه‌ته سه‌ر ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا، به‌لكو بۆ دادگا جێیده‌هێڵین.
زێلینسكی هه‌روه‌ها گوتی: رووسیا له گۆڕه‌پانی جه‌نگ هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمارنه‌كردووه.
ده‌شڵێت: "ئۆكرانیا به‌كرده‌یی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆیه".
بە درۆن هێرشکرایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا و کریملنیش دەڵێت، ئۆکرانیا هێرشەکەی ئەنجام داوە و "پوتن سەلامەتە".
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی نیسانی 2023، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملن) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و ئامانج لە هێرشەکە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، "هێرشەکە تیرۆریستی بووە و لەلایەن ئۆکرانیاوە ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ زیانێک بەر سەرۆکی رووسیا نەکەوتووە و سەلامەتە".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا، کریملن ئاماژەی بەوەکردووە، "لە کاتێکی گونجاو‌دا وەڵامی هێرشە تیرۆریستییەکە دەدەینەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، ئۆلێکساندەر پرۆکودین، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی سەربازی خێرسۆنی سەر بە هێزەکانی ئۆکرانیا رایگەیاند، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانیان، لە ئێوارەی رۆژی هەینی بۆ ماوەی 58 کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیێنرێت و هیچ کەس بۆی نییە بەشەقامەکاندا هاتووچۆ بکات.
ئامادەکارییەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ هێرشی پێچەوانە چڕکراونەتەوە و لیواکانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنەکە خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە چەند هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات.